هیچ هیوایەك بۆ رێككەوتنی نێوان ئەمەریكا و ئێران نییە

مەودا میدیا-
تا ئێستا هیچ هیوایەك بۆ رێككەوتنی ئاشتی لەنێوان ئەمەریكا و ئێران نییە بەتایبەت دوای ئەوەی تاران پێشنیازێكی ئەمەریكای بۆ كۆتاییهێنان بە ململانێكان رەتكردەوە و لیستی داواكارییەكانی ترەمپی بە “زبڵ” وەسف كرد.

بەپێی هەواڵێكی ئاژانسی رۆیتەرز، ئێران داوای كۆتاییهێنان بە شەڕی كردووە لە هەموو بەرەكاندا، لە نێویاندا لوبنان، كە ئیسرائیلی هاوپەیمانی ئەمریكا شەڕ لەگەڵ چەكدارانی حزبوڵڵای لوبنان دەكات كە لەلایەن ئێرانەوە پشتیوانی دەكرێن.

هەر بەپێی هەواڵی ئاژانسەكە، تاران جەختی لەسەر سەروەری خۆی بەسەر گەرووی هورمزدا كردووەتەوە و داوای قەرەبووكردنەوەی زیانەكانی جەنگ و كۆتاییهێنان بە گەمارۆی دەریایی ئەمەریكای كردووە.

ئەوەش لە كاتێكدایە كە دۆناڵد ترەمپ، سەرۆكی ئەمەریكا تا ئێستا چەندین جار هەڕەشەی كۆتاییهێنانی بە ئاگربەستەكەی نێوان لەگەڵ ئێران كردووە.
ئ پ

بابەتی تر

نوێترین هەواڵەکان