مەودا میدیا-
بەڕێوەبەرایەتیی کشتوکاڵی گەرمیان پلانێک بۆ شێوازی وەرگرتنی گەنم لە ساڵی داهاتوو ئامادە دەکات و جووتیارانی سنوورەکەش ئاگادار دەکاتەوە.
بەڕێوەبەرایەتیی کشتوکاڵی گەرمیان رایگەیاند “بۆ ئەوەى کێڵگەى گەنمی جووتیاران تۆماربکرێت لە پلانى گەنم بۆ ساڵى داهاتوو ، واتە وەرزى (2026– 2027) (ئەوەى پێى دەوترێت خطەى گەنم ) پێویستە (گرێبەستى) زەوییە کشتوکاڵییەکە بەناوى کەسى (کۆچکردوو)وە نەبێت”.
ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد “پێویستە گواستنەوەى ناوى (جووتیارى کۆچکردوو) بە جووتیارێک کە لە ژیاندا بێت ئەنجامبدریت، بە پێچەوانەوە ئەو زەوییە کشتوکاڵییانەى کە گرێبەستەکانیان بەناوى جووتیارى (کۆچکردوو بێت) تۆمارناکرێت بەپێی پلانى گەنم بۆ سایلۆ لە وەرزى داهاتوو “.
ب ح