مه‌ودا میدیا-
دواى قسه‌كانى رۆژى رابردووى دۆناڵد تره‌مپى سه‌رۆكى ئه‌مه‌ریكا له باره‌ى دانوستان له‌گه‌ڵ ئێران، ژێرخانى وزه‌ى ئێران كرایه ئامانج.
ئاژانسی فارس بڵاویکردەوە “شه‌وى رابردوو، دوو ژێرخانی وزە لە ئیسفەهان و خوڕەمشەهرى ئێران کراونەتە ئامانج و زیانێكى زۆر به دوو ژێرخانه‌كه كه‌وتووه”.
رۆژى رابردوو ترەمپ وتى “تاوەکو چارەنووسی دانوستاندن یەکلایی نەبێتەوە، ژێرخانی وزەی ئێران ناکەنە ئامانج”.
هه‌رچه‌نده باس له دانوستان ده‌كرێت له نێوان ئێران و ئه‌مه‌ریكا، به‌ڵام شه‌وى رابردوو ئێران چه‌ندین بنكه‌ى ئه‌مه‌ریكاى له ناوچه‌كه بۆردوومانكرد و زیانێكى زۆرى به بنكه‌كانى ئه‌مه‌ریكا گه‌یاند.
ع