وه‌زاره‌تى دارایی هه‌رێم ژماره‌ى فه‌رمانبه‌ران و مووچه‌خۆرانى بڵاوكرده‌وه‌

مه‌ودا میدیا-

وه‌زاره‌تى دارایی هه‌رێم ژمارەی فەرمانبەران و مووچەخۆران و سوودمەندانی حکومەتی هەرێم لەسەر ئاستی وەزارەت و دەستە و سەرۆکایەتییەکان و پارێزگاکان بڵاوكرده‌وه‌.

ده‌قى راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌:

لەچوارچێوەی بڵاوکردنەوەی پەرتووکی کارو چالاکی و چاکسازییەکانی وەزارەتی دارایی لە ساڵی ( ٢٠١٩ تا ٢٠٢٥ ) کە ناوەڕاستی ئەم هەفتەیە بەفەرمی بڵاوکرایەوە، لەناوەرۆکی پەرتووکەکە بە داتاو زانیاری و گرافیک ژمارەی تێکڕای میلاکی فەرمانبەران و مووچەخۆران و سودمەندانی هەرێمی کوردستان لەسەر ئاستی وەزارەت و فەرمانگەو دەستەو سەرۆکایەتیەکان و دابەشبونیان لەسەر ئاستی پارێزگاکان خراوەتە ڕوو، کە تەمویلی مووچەی مانگانەیان لەحکومەتی فیدراڵەوە خەرج دەکرێت، هاوکات بەخشتەیەک سەرجەم داتاو زانیاری ئەو فەرمانبەرانەش خراوەتە ڕوو کە مانگانە لەسەر داهاتی ناوخۆ مووچەیان بۆ خەرج دەکرێت.
چەند تێبینی و بەرچاو ڕونیەک لە سەر خشتەکانی دابەشبونی مووچەخۆران و بڕی تەمویلی مانگانەیان.
١- بونی دامەزراوە سیادیەکانی وەک سێ سەرۆکایەتیەکەو وەزارەتەکان و دەستەکان لە پارێزگای هەولێر وەک پایتەختی هەرێمی کوردستان، هۆکاری بەرزی ڕێژەی فەرمانبەرانە لەو پارێزگایە.
٢- میلاکی فەرمانگە و وەزارەتە سیادیەکان لەگەڵ هێزەکانی پێشمەرگە و خانەنشینی پێشمەرگە لە پارێزگای دهۆک وەکو میلاک لەسەر پارێزگای هەولێر هەژمارن بەڵام دانیشتوی پارێزگای دهۆکن بۆیە ژمارەی فەرمانبەرو مووچەخۆر لە پارێزگای دهوک کەمترە ، بە هەمان شێوە لە پارێزگای هەلەبجەش هەروایە.
٣- جگە لە ژمارەی فەرمانبەرو مووچەخۆرو وسودمەندان کە ژمارەیان ( ١،١٩٠،٣٩١ ) کەسە، تەمویلی مووچەی مانگانەیان زیاتر لە ( ٩٤٥ ) ملیار دینارە تا کۆتایی ساڵی ٢٠٢٥.
بەڵام لەگەڵ ئەوەشدا نزیکەی ٨٧ هەزار فەرمانبەری تر هەن کە پێک هاتوون لە ماموستایانی گرێبەستی وەزارەتی پەروەردەو وەزارەتی خوێندنی بالا و فەرمانبەری گرێبەست لە وەزارەت و فەرمانگەو سەرۆکایەتیەکان کە مووچەیان لە سەر بە داهاتی ناوخۆی هەرێمەو مانگانە پێویستیان بە نزیکەی ( ٤٢ ) ملیار دینارە و حکومەتی فیدرال مووچەیان بۆ دابین ناکات.
٤- تەمویلی راستەقینەی پارەی مووچە (صافی مبلغ الراتب) مانگانە جیاوازه له كۆی شایستەی مووچە (الراتب المستحق)، له بەر ئەوەی مانگانە گۆرانکاری له كۆی پارەی لیستی مووچەدا هەیە ، ڕێژەی لێبڕینەکانی خانەنشینی و باج کەمانگانە لەلایەن وەزارەتی دارایی عێراقەوە لەکۆی تەمویلی مووچە دەبڕدرێت، بەهۆی گۆڕانکاری لە بارودۆخی ڕۆژانەی فەرمانبەران و دابڕانی فەرمانبەران بەهۆی خانەنشینبونیان و دواتر داخڵ کردنەوەیان لەلیستی مووچە و مۆڵەتی دایکایەتی و مۆڵەتی بێ مووچەو هتد

ع

بابەتی تر

نوێترین هەواڵەکان