سەرۆکی هەرێم سەردانی سلێمانی دەکات

مەودا میدیا-

سەرۆکی هەرێمی کوردستان بۆ سەرپەرشتیی ئاهەنگی دەرچوونی خولێکی نوێی ئەفسەران، سەردانی سلێمانی دەکات کە تێیدا دەیان خوێندکاری خاوەن بڕوانامە بەسەر وەزارەتەکانی پێشمەرگە و ناوخۆدا دابەش دەبن.

بڕیارە ئەمڕۆ بە ئامادەبوونی نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان، ئاهەنگی دەرچوونی خولی پێنجی پێگەیاندنی خوێندکاران لە کۆلێژی سەربازیی قەڵاچوالان لە پارێزگای سلێمانی بەڕێوەدەچێت، کە تێیدا 210 خوێندکار دوای نۆ مانگ لە مەشق و راهێنانی سەربازیی پلەی ئەفسەرییان پێدەدرێت.

دەرچووانی خولەکە پێشتر لە ناو هێزە ئەمنیی و سەربازییەکانی هەرێمی کوردستاندا خزمەتیان کردووە و ئێستا بەسەر وەزارەتەکانی ناوخۆ و پێشمەرگەدا دابەشبوون، لە کۆی 210 ئەفسەرە نوێیە، 56 خوێندکاریان سەر بە هێزەکانی بەرگریی و فریاکەوتن لە وەزارەتی ناوخۆن و 154 خوێندکاریشیان سەر بە وەزارەتی پێشمەرگەن.

دوای تەواوبوونی مەراسیمی وەرگرتنی پلەکانیان، سەرجەم ئەفسەرە نوێیەکان دەگەڕێنەوە بۆ ئەو یەکە و شوێنی کارانەی پێشتر تێیدا خزمەتیان کردووە و لەمەودوا وەک ئەفسەری ئەکادیمی لە شوێنەکانیان دەستبەکار دەبن.

ب ح

بابەتی تر

نوێترین هەواڵەکان