پلەکانی گەرما نزم دەبنەوە

مەودا میدیا-

بەڕێوەبەرایەتی گشتیی کەشناسی و بوومەلەرزەزانی هەرێم کەشی پێشبینیکراوی 48 کاتژمێری داهاتووی بڵاوکردەوە و ئاشکرایکرد سبەینێ پلەکانی گەرما نزم دەبنەوە.

کەشناسیی هەرێم رایگەیاند “ئەمڕۆ ئاسمان نیمچە هەور دەبێت بە گشتیی, ئەگەری نمەباران لەسەر ناوچە شاخاوییەکان دوای نیوەرۆ, زۆربەی کاتەکان ئاسمانی سەنتەری پارێزگاکان پەڵە هەور و نیمچە هەور دەبێت”.

ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد “سبەینێ ئاسمان لەنێوان پەڵە هەور و نیمچە هەور دەبێت لە سەنتەری پارێزگاکان, ئەگەری نمەباران تەنها لەسەر هەندێ ناوچەی شاخاوییە بەرز و سنوورییەکان هەیە, لەگەڵ هاتنی بارستە هەوایەکی فێنک لە دەریای ناوەڕاستەوە بۆ سەر ناوچەکانی هەرێم کە پلەکانی گەرما بە چەند پلەیەک نزم دەکاتەوە”.

کەشناسی پلەکانی گەرمای لەنێوان شار و ناوچەکاندا بەمشێوەیە خستووەتەڕوو”:

هەولێر: 29 پلەی سیلیزی
پیرمام: 25 پلەی سیلیزی
سلێمانی: 28 پلەی سیلیزی
هەڵەبجە:30 پلەی سیلیزی
چەمچەماڵ: 31 پلەی سیلیزی
دهۆک: 28 پلەی سیلیزی
زاخۆ: 29 پلەی سیلیزی
ئاکرێ:29 پلەی سیلیزی
گەرمیان:32 پلەی سیلیزی
حاجی ئۆمەران:17 پلەی سیلیزی

ب ح

بابەتی تر

نوێترین هەواڵەکان