مەودا میدیا-
بڕیارە ئەمڕۆ سێشەممە، ئەنجومەنی پارێزگای كەركوك كۆببێتەوە و پرسی دامەزراندنی گرێبەستە نوێییەكانیش یەكێك دەبێت لە تەوەرە سەرەكییەكانی كۆبوونەوەكە.
بەپێی كارنامەی كۆبوونەوەكە، ئەنجومەنی پارێزگای كەركوك جگە لە پرسی دامەزراندنی گرێبەستە نوێییەكان، گفتوگۆ لەسەر چەند بابەت و كێشەیەكی تری شارەكە دەكات لەوانەش، هەمواركردنەوەی پەیڕەوی ناوخۆی ئەنجوومەنی پارێزگا، پێشنیازی هەمواركردنەوەی ماستەرپلانی شار، رێكخستنەوەی كار، نرخی ئەمپێری مۆلیدە ئەهلییەكان و دیاردەی سواڵكردن لە نێو شاردا.
ئەوەش لە كاتێكدایە كە پێشتر د.رێبوار تەها، پارێزگای پێشووی كەركوك نووسراوی بۆ دامەزراندنی زیاتر لە حەوت هەزار پلەی فەرمانبەری و گرێبەستەكان كردووە، بەڵام ئەو پرسە بەستراوەتەوە بە پەسەندكردنی بودجەی گشتی ساڵی 2027 ـی عیراق و تا ئەو كاتەی بودجەكە پەسەند نەكرێت ئەو پرسەش بە تەواوی یەكلایی نابێتەوە.
ئ پ