مه‌ودا میدیا-
دواى ئه‌وه‌ى شه‌وى یه‌كشه‌ممه‌ى ئه‌م هه‌فته‌یه، به درۆن هێرشكرایه سه‌ر كێڵگه‌ى غازى كۆرمۆر له چه‌مچه‌ماڵ، له ئێستادا به‌رهه‌مهێنانى غاز كه‌مبووه‌ته‌وه و كێشه‌ى كه‌مى غاز روویداوه.
بەپێی زانیارییەکان دوای هێرشەکەی سەر کۆرمۆر و لە دەستدانی 2800 مێگاوات کارەبا لە ئێستادا تیمەکان سەرقاڵی چاککردنەوەن بۆ ئه‌وه‌ى به زووترین كات دۆخه‌كه ئاسایی بێته‌وه و ده‌ست به به‌رهه‌مهێنانى غاز بكرێته‌وه.
هه‌ر بەپێ زانیاریەکان چاكبوونه‌وه و به‌رهه‌مهێنانى غاز پێویستى به 5 رۆژ بۆ هه‌فته‌یه‌كى تر ده‌بێت تا دۆخه‌كه ئاسایی بێته‌وه و كاره‌باش بگه‌ڕێته‌وه دۆخى رابردوو.
لە ئێستادا هەرێمی کوردستان تەنها 1800 مێگاوات کارەبای هەیە و دابەشی دەکات ئەمەش وای کردووە رۆژانە 4 بۆ 5 کاتژمێر بدرێته هاوڵاتییان.
ع