مه‌ودا میدیا-
ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه، له‌گه‌ڵ كردنه‌وه‌ى بازاڕى بۆرسه، نرخى زێڕ ناجێگیره‌و دابه‌زینى و به‌رزبوونه‌وه‌ى تۆماركردووه
له‌گه‌ڵ كردنه‌وه‌ى بۆرسه‌ى جیهانیی نرخى یه‌ك ئۆنسه‌ى ئاڵتوون بۆ 4353 دۆلار به‌رزبووه‌وه، دواتر دابه‌زینى تۆماركرد و بۆ 4268 دۆلار دابه‌زى
به‌رزبوونه‌وه و دابه‌زینى نرخى زێڕ، بۆ ناجێگریی بازاڕ ده‌گه‌ڕێته‌وه و وه‌به‌رهێنه‌ران به‌رچاو روونین له باره‌ى دۆخى بازاڕ و شه‌ڕى ئه‌مه‌ریكا و ئێران.
هاوكات، نرخى زیو‌یش به شێوه‌یه‌كى به‌رچاو دابه‌زینى تۆماركرد بۆ 66 دۆلار بۆ هه‌ر ئۆنسه‌یه‌ك، دواتریش به‌رزبووه‌وه و گه‌یشته 69 دۆلار.
به‌هۆى دابه‌زینى نرخى زێڕ و زیو، له بازاڕه‌كانى كوردستان یه‌ك مسقاڵ ئاڵتوون 35 بۆ 35 هه‌زار دینارى لێ بووه‌ته‌وه بۆ هه‌ر مسقاڵێك به‌راورد به هه‌فته‌ى رابردوو، هاوكات نرخى هه‌ر كیلۆیه‌ك زیو 300 دۆلارى لێ بووه‌ته‌وه.
ئه‌وه‌ش له كاتێكدایه، بانكه گه‌وره‌كانى جیهان پێشبینیی به‌رزبوونه‌وه‌ى نرخى زێڕ و زیو ده‌كه‌ن به‌شێوه‌یه‌كى به‌رچاو تا كۆتایی ئه‌مساڵ.
ع