چۆن دەكرێت شارەزایانی تەكنەلۆیای سەربازی بهێنرێنە سەر شاشەكان !

مەودا میدیا-
چالاكوان و رۆژنامەنوس ئاسۆ وەهاب، لە نوسینێكدا لە بارەی یەكێك لە بەرنامەكانی كەناڵی رووداو كە شارەزایەكی كوردی درووستكردنی درۆن و تەكنەلۆژیای سەربازی دەهێننە سەر شاشە، رەخنەی توند دەگرێت و دەڵێت”چۆن دەكرێت كەسێك كە شارەزای تەكنەلۆژیای سەربازییە و دەیەوێت پەرە بە درووستكردنی درۆن بدات، بهێنرێتە سەر شاشەكان و بە دۆست و دوژمن بناسێنرێت؟

دەشڵێت” ئەمە لوتكەی لێدانە لە ئاسایشی نەتەوەیی”.

دەقی نوسینەكە:
ئەمە لوتكەی لێدانە لە ئاسایشی نەتەوەیی، لوتكەی ناپیشەییبوونە و بێبەریبوونە لە ئەمنییەتی خەڵك.
هاوتەریب ئەو كەسە یان بە دوای ناوبانگییدا دەگەڕێت یان عەوداڵی گەڕانەوە و پشكپشكێنەی كێكی كوردستانە، ئەگەر نا چۆن هێندە بێخەمە لە ئاست ئاسایشی كەسی خۆی بەتایبەت بۆ وڵاتێكی داگیركراوی وەكو كوردستان، من سەر لەم كەینوبەینە ئەمنییەی هەرێم دەرناكەم كە لوتكەی بێدەربەستی و بێباكییە.

لە وڵاتاندا كەسانی وا دەپارێزرێن، نهێنی وا دەشاردرێتەوە، كۆمپانیاكانی بواری ئاسایش و چەكسازی لە لایەن باڵاترین دامەزراوە ئەمنییەكانەوە پارێزگارییان لێدەكرێت، مامەڵەكانیان لە ژێر چاودێری دامەزراوەكانی دەوڵەتە، بەڵام لە كوردستان تەنانەت هێز و كەسایەتیی ئەمنی و كۆمپانیاكانی ئەم بوارە لەسەر سوشیالمیدیا ئەكاونتیان هەیە.
بۆیان بكرێت نەخشەی بنەڕەتی و دیزاینەكان بڵاودەكەنەوە !
ئەمە نەك مایەی گاڵتەجاڕییە، بگرە (عارەب واتەنی” قمە الاستهتار)ە دەرخەری ئەو راستییەیە كە تەنانەت ئەوانەی خۆیان بە لوتكەی بواری ئەمنییەت دادەنێن ئاگایان لە ئەلفوبێی رووناكبیری بواری ئەمنییەت نییە.

خۆشبەخت وەخۆمان كە دوژمنەكانمان نامانكەنە ئامانج، ئەگەرنا وە یەك كاتژمێر هەمووی تەسفییە دەكەن.

میدیاكان و كەناڵەكان، تكایە بابەتی وا مەخەنە سەر شاشەو پەیجەكانتان، ئەم بابەتە پەیوەستە بە ئاسایشی نەتەوەییەوە.
ئ پ

بابەتی تر

نوێترین هەواڵەکان