جوانڕۆ محەمەد: بۆ هەرزانکردنی نرخی بەنزین سێ پێشنیازکراوە

مەودا میدیا-

ئەندامێکی پەرلەمانی کوردستان سەبارەت بە هەوڵەکان بۆ دابەزاندنی نرخی بەنزین ئاشکرایکرد شاندی حکومەتی هەرێم سێ پێشنیازی بۆ دابەزاندنی نرخی سووتەمەنی کردووە.

جوانڕۆ محەمەد، ئەندامی پەرلەمانی کوردستان لە فراکسیۆنی گۆڕان بە مەودا میدیای راگەیاند “یەکێک لە پێشنازەکانی حکومەتی هەرێم ئەوەیە بەغدا پارەی کۆمپانیاکان و تێچووی بەرهەمهێنانی سووتەمەنی بدات، بەڵام ئەمە رەتکراوەتەوە و حکومەتی عیراق ئامادە نییە ئەم ئەرکە لەئەستۆبگرێت”.

ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد “داوایان لە بەغدا کردووە وەزارەتی نەوت 50 هەزار بەرمیل نەوتەکە وەربگرێتەوە و بەنزین و نەوتی پاڵپشتیکراو بۆ هەرێمی کوردستان دابین بکات، پێشنیازی سێیەمیش ئەوەیە 50 هەزار بەرمیل نەوتەکە زیادبکرێت، بەڵام ئەستەمە حکومەتی عیراق هیچ کام لەم پێشنیازانە قبوڵ بکات کە لەئێستادا خۆی لە دۆخێکی دارایی قورسدایە”.

ئەوەشی خستەڕوو “بابەتی بەنزین بووەتە پرسێکی سیاسیی و موزایەدەی سیاسیی لەسەر دەکرێت، هەروەها بەرژەوەندیی کۆمپانیا گەورەکانی تێدایە کە حزبیان لەپشتەوەیەو ئەم بابەتە لە خەڵک شێوێندراوە لە کاتێکدا نەوتە خاوەکە لە خاکی کوردستانە و نرخی لیترێک بەنزین بدرێت بە خەڵک بە (دوو هەزار و 400 دینار)”.

ب ح

بابەتی تر

نوێترین هەواڵەکان