لە شارەزوور ئامادەکاریی بۆ دابەشکردنی زەوی دەکرێت

مەودا میدیا-

سەرۆکی شارەوانی شارەزوور ئاشکرایکرد هەموو ئامادەکارییەکیان بۆ دابەشکردنی زەوی بەسەر چین و توێژەکانی سنوورەکەدا کردووە و نەخشەکەیان لە بەڕێوەبەرایەتی نەخشەدانانی سلێمانییە.

سالار ئەحمەد رەشید، سەرۆکی شارەوانی شارەزوور راگەیاند “کارەکانیان گەیشتووەتە قۆناغی راگەیاندن و لە ماوەی مانگێکدا بەپێی نەخشە پەسەندکراوەکە دەست بە دابەشکردنی زەوی بەسەر فەرمانبەران، پێشمەر، کەسوکاری شەهید، زیندانیانی سیاسی و خانەنشیناندا دەکەن”.

ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد “زیاتر لە (سێ هەزار و 700 کەس) ناویان بۆ وەرگرتنی زەوی گەڕاوەتەوە و هێشتا گەڕاندنەوەی ناو لە وەزارەت و فەرمانگە جیاوازەکانەوە بۆ شارەوانییەکەیان بەردەوامە”.

ئەوەشی خستەڕوو “بەپێی رێنماییەکان، هەموو ئەو فەرمانبەرانەی لە (هەشت ساڵ) بەرەو سەرەوە خزمەتیان هەیە مافی وەرگرتنی زەوییان هەیە، شوێنی زەوییەکانیشیان بەسەر دوو زۆندا دابەش دەبێت و بە یەک قۆناغ زەوی بە تەواوی فەرمانبەرانی سنوورەکەیان دەدەن”.

ب ح

بابەتی تر

نوێترین هەواڵەکان