مەومدا میدیا-
بەرێوەبەرایەتیی پۆلیسی راپەڕین ئاشکرایکرد هاوڵاتییانی سنوورەکەیان بە تایبەت خانمان ئاگادار دەکەنەوە کە ماوەیەکه باندێک پەیدا بوون لە رێگەی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان و ئەکاونتی ساختە بەناوی نووسینگەی رێکخستنی هاوسەرگیریی کوڕ و کچان بە یەکتری دەناسێنن دواتر ئەو کەسەی بە کچەکە ناسێندراوە داوای پارە لە کچەکە دەکات و دوای بەدەستهێنانی پارە و بەجێهێنانی مەرامی خۆی لایەنی بەرانبەر بلۆک دەکەن.
بەرێوەبەرایەتیی پۆلیسی راپەڕین رایگەیاند “کاری باندەکە بەشێوەیەکە، ئەو کوڕەی خۆی بە کچەکە دەناسێنێ، کاتێک بەڵێنی هاوسەرگیری پێدەدات بە بیانووی نەبوونی پارە بۆ گواستنەوە و شوێنی نیشتەجێبوون داوا لە کچەکە دەکات پارەی بۆ بنێرێ تا ئامادەکاریی پرۆسەی هاوسەرگیری پێبکات، کاتێک بە جارێک یان بە قۆناغ پارەکەی بۆ دەنێرێت کچەکە بلۆک دەکەن”.
ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد “هاوڵاتییانی سنورەکەیان بە تایبەت دایک و باوکان ئاگادار دەکەمەوە و داوایان لێدەکەن رێنمایی کچەکانیان بکەن تاوەکو نەکەونە داوای ئەو کەسانەی دوور لە هەموو بەهایەکی ئەخلاقی و ئاینی و مرۆڤایەتیی هەڵدەستن بە فریودانی کچی خەڵک لە بەرانبەر بەدەستهێنانی پارە و زانیاریی کەسی”.
ب ح