مهودا میدیا-
دەستەی راگەیاندن و پەیوەندییەکانیی عیراق، ئەمڕۆ یەکشەممە، بەیاننامەیەکی شەش خاڵی لەبارەی چارەنووسی کۆمپانیای کۆڕەک تیلیکۆم و راگرتنی کارەکانی بڵاوکردەوە.
له بهیایننامهیهكى دهستهكه هاتووه “بەهۆی کۆتاییهاتنی گرێبەستی کۆمپانیاکە و پابەندنەبوونی بە مەرجە یاسایی و داراییەکان، بڕیاریانداوە دەست بەسەر تەواوی موڵک و سامانە گوازراوە و نەگوازراوەکانی کۆمپانیاکەدا بگرن”.
باس لهوهشكراوه “له ئێستادا سەرقاڵی تەواوکردنی رێکارە یاساییەکانن بۆ کوژاندنەوە و راگرتنی تەواوەتی تۆڕی کۆڕەک تیلیکۆم و سەرجەم ئامێرەکانی، لەم سۆنگەیەشەوە، داوا لە بەشداربووان دەكهین بە هیچ شێوەیەک باڵانس پڕنەکەنەوە و هیچ بڕە پارەیەک نەدەنە کۆمپانیاکە بۆ ئەوەی تووشی زیانی دارایی نەبن، بەڵام لە هەمان کاتدا هۆشدارییان دەداتێ کە سیمکارتەکانیان فڕێنەدەن و لای خۆیان بیپارێزن تاوەکو رێنمایی نوێ بڵاودەکرێتەوە”.
لە بەشێکی ترى بەیاننامەکەدا هاتووه ” هۆشداری دراوەتە کارمەندانی کۆڕەک کە بە باشی داتا و زانیارییەکانی بەشداربووان بپارێزن و دزەیان پێ نەکەن، بەپێچەوانەوە رووبەڕووی یاسا دەبنەوە”.
هەروەها ئاگاداری ئەو کەسانە کراوەتەوە کە تاوەری کۆڕەکیان لەسەر زەوی و باڵەخانەکانیانە، کە بەرپرسیارن لە پاراستنی کەلوپەلەکان و نابێت بەبێ رەزامەندیی دەستەی پەیوەندییەکان، رێگە بە هیچ کارمەندێکی کۆڕەک بدەن ئامێرەکان بگوێزنەوە یان هەڵیبوەشێننەوە”.
ع