مەودا میدیا-
بەپێی هەواڵێك كە ئاژانسی هەواڵی رۆیتەرز بڵاویكردووەتەوە، ژمارەی ئەو كەسانەی تا ئێستا بەهۆی زریان و لافاوەكەی نیپالەوە گیانیان لەدەستداوە بەرزبووەتەوە بۆ 600 كەس و زیاتر لە دوو هەزار كەسیش هێشتا بێسەروشوێنن.
شیشیر خانال، وەزیری دەرەوەی نیپاڵ بە ئاژانسی هەواڵی رۆیتەرزی راگەیاندووە” لە دوای ئەو لافاوە وێرانكەرەوە وڵاتەكەی پێویستی بە هاوكاری دەرەكی هەیە لە بوارە تایبەتمەند و تەكنیكییەكان كە شارەزایی تێدا نییە، بەڵام پێویستی بە هاوكاری لە ئۆپەراسیۆنەكانی گەڕان و رزگاركردندا نییە”.
ئاماژەی بۆ ئەوەش كردووە” ژمارەی گیانلەدەستدان بەهۆی زریان و لافاوەكەوە بەرزبووەتەوە بۆ 600 كەس و ژمارەی ئەو كەسانەشی تا ئێستا بێسەروشوێنن زیاترە لە دوو هەزار كەس و گەڕانیش بە دوایاندا بەردەوامە”.
رۆژی چوارشەممەی هەفتەی رابردوو بەهۆی بەفربارین و هەرەسی بەستەڵەكە بەفرینەكانەوە، زریان و لافاوێكی وێرانكەر لە رووباری ناوچە شاخاوییەكانی هیمالایا-وە درووست بوو، كە بەهۆیەوە زەرەر و زیانێكی لەڕادەبەدەری گیانی و ماددی بە بەشێك لە دانیشتووانی وڵاتی نیپال گەیاند.
ئ پ