مەودا میدیا-
لێكۆڵەرێکی کورد لە سیاسەت و پەیوەندییە نێودەوڵەتییەكان ئاشکرایکرد ژمارەی کورسییەکانی کورد لە پەرلەمانی ئیسرائیل (کنێست) بۆ پێنج کورسی بەرزبووەتەوە.
د. سەنگەر سەید قادر، لێكۆڵەر لە سیاسەت و پەیوەندییە نێودەوڵەتییەكان بە مەودا میدیای راگەیاند “ئەگەر هەیە هاوشێوەی ساڵی 2021 کوردێک سەرۆکایەتی کنێست بگرێتە دەست،”.
ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد “(مەکی لیفی، سەرۆکی پێشووتری کنێست و ئیتمار بن غەفیر، سەرۆکی پارتی عوتسما و وەزیر ئاسایشی نیشتمانیی ئیسرائیل) کە حەوت کورسی بەدەستهێناوە، بەهێزترین کاندیدە کوردەکانن بۆ وەرگرتنی سەرۆکی کنێست”.
ئەوەشی خستەڕوو “هەردوو کاندیدەکە بەردەوام شانازیی بە کورد بوونی خۆیانەوە دەکەن و بەزمانێکی کوردی رەوان قسە دەکەن، مەکی پێش هەڵبژاردن رایگەیاند “کە لەماڵەوە بە کوردی قسە دەکەن بۆ ئەوەی نەوەکانیان زمانی دایکیان لە بیر نەکەن”.
ب ح