مهودا میدیا-
کۆمپانیای کۆڕەک تێلیكوم پێشوازی لە بڕیارێکی دادوەری دەکات و جەخت لەسەر پاراستنی مافی بەشداربووەکانی دەکاتەوە.
بەپێی بەیاننامەیەکی فەرمی کە ئەمڕۆ کۆمپانیای کۆڕەک تێلیكوم “کۆمپانیا بە خۆشحاڵییەوە پێشوازیی لە دوایین بڕیاری دەستەی رکابەری و گەیاندنی عیراق دەکات سەبارەت بە هەڵوەشاندنەوەی یەکلایەنەی گرێبەستی یەکلاکردنەوەی دارایی”.
کۆڕەک ئاماژەی بەوە داوە کە لەپێناو پاراستنی ماف و بەرژەوەندییەکانی، پەنای بردووەتە بەر دادگا و لە ئەنجامدا دادگا لە بەرژەوەندیی کۆمپانیا بڕیاری داوە.
هەروەها کۆمپانیا سوپاسی ئاراستەی سەرجەم بەشداربووەکانی دەکات کە لە ماوەی رابردوودا لەگەڵیاندا بوون و دڵنیایی دەداتە هاوڵاتییان کە بە هەموو توانایەکی یاساییەوە پارێزگاری لە مافەکانیان دەکەن.
ئهوهش له كاتێكدا له شارهكانى عیراق، داخستنى بنكهكانى كۆڕهك تلیكۆم بهردهوامى ههیه و مهودا میدیاش ئهمڕۆ بڵاویكردهوه، لهو شارانهى عیراق خزمهتگوزارییهكانى كۆڕهك راگیراون.
ع