مه‌ودا میدیا-
ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه، جارێكى تر نرخى غازى شلى ماڵان له جۆرى بازرگانی لەسنووری پارێزگای سلێمانی هه‌رزانتر ده‌بێت و لیتری بۆ 675 دینار دادەبەزێت.
عومه‌ر عه‌بدوڵڵا، سه‌رۆكى لیژنه‌ى غاز له قائیمقامیه‌تی سلێمانى به مه‌ودا میدیاى راگه‌یاند “له ئه‌مڕۆوه غازى بازرگانیی به‌نزینخانه و پرۆژه‌كانى نیشته‌جێبوون هه‌رزان ده‌بێته‌وه”.
ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد “یه‌ك لیتر غازى بازرگانیی بۆ 675 دینار داده‌به‌زێت و پێویسته هه‌موو شوێنه‌كان پابه‌ندى ئه‌و نرخه بن و به‌پێچه‌وانه‌وه رووبه‌ڕووى سزا ده‌بنه‌وه”.
ئه‌وه‌شى خسته‌ڕوو “غازێكى زۆر له بازاڕ و شوێنه‌كان هه‌یه و هاوڵاتییان به‌بێ گرفت غازیان ده‌ستده‌كه‌وێت، لە رۆژانی داهاتوو نرخی غاز زیاتر دادەبەزێت”.
ب ح