شاندێكى باڵاى هه‌رێم گه‌یشته‌ به‌غدا

مه‌ودا میدیا-

حکومەتی هەرێمی کوردستان بڵاویكرده‌وه‌، شاندێکی هەرێمی کوردستان گەیشتە بەغداد بۆ ئەنجامدانی کۆبوونەوە لەگەڵ حکومەتی عیراق لەبارەی مووچە و بودجە.

شانده‌كه‌ى هه‌رێم له‌ باره‌ى بودجه‌ و پشكى هه‌رێمى كوردستان بۆ ساڵى 2027 سه‌ردانى به‌غداى كردوه‌، هاوكات باس له‌ كێشه‌كانى نێوان هه‌رێم و به‌غدا ده‌كرێت كه‌ خۆى له‌ داهات و نه‌وت و به‌نزین و كێشه‌كانى تر ده‌گرێته‌وه‌.

له‌ ماوه‌ى رابردوو فالح سارى، وه‌زیرى دارایی عیراق داواى له‌ هه‌رێم كردبوو كه‌ له‌ باره‌ى چاره‌سه‌رى كێشه‌كانه‌وه‌ نه‌رمى بنوێنن و ئه‌وه‌ى هه‌یه‌ باس بكرێت تا كێشه‌كان چاره‌سه‌ر بكرێن.

دارا سێكانیانى، ئه‌ندامى پێشووى په‌رله‌مانى عیراق به‌ مه‌ودا میدیاى راگه‌یاند “هه‌رێم به‌ روونى له‌گه‌ڵ به‌غدا قسه‌ بكات بۆ ئه‌وه‌ى به‌ زووى رێككه‌وتن بكرێت و مافه‌كانى فه‌رمانبه‌ران و خه‌ڵكى هه‌رێم جێگیربكرێن”.

ع

بابەتی تر

نوێترین هەواڵەکان