مهودا میدیا-
سوپای ئەمهریکا ئێوارەی ئەمڕۆ دووشەممە وردەکارییەکانی ئەو گەمارۆ دەریاییەی کە بەنیازە بەسەر بەندەرەکانی ئێراندا بیسەپێنێت راگەیاند، ئەمەش لە کاتێکدایە کە پەرەسەندنی سەربازیی نوێ لە نێوان هەردوولادا پەرەی سەندووە.
ناوەندی راگەیاندنی یەکگرتوويی دەریایی سەر بە هێزی دەریایی ئەمهریکا رایگەیاندووە “سوپای ئەمهریکا لە کاتژمێر 8ی شەوی سێشەممە، دەست بە سەپاندنی گەمارۆکان بۆ سەر هەموو بەندەر و ناوچە کەناراوییەکانی ئێران دەکات”.
ناوەندەکە رایگەیاندووە “ئەو گەمارۆیە تەواوی کەناراوەکانی ئێران دەگرێتەوە، بەڵام سنووردار نەکراوە بە بەندەر و تێرمیناڵە نەوتییەکانی ئێران”.
جەختیشی لەوە کردەوە کە گەمارۆی ئەمهریکا “هەموو هاتوچۆی کەشتيیەکان (بۆ بەندەرەکانی ئێران و لە بەندەرەکانی ئێرانەوە) دەگرێتەوە، بەبێ گوێدانە ئەو ئاڵایەی کە لەسەر کەشتییەکان هەڵدەدرێت”.
ناوەندەکە روونی کردەوە “ئەو گەمارۆیە رێگری ناکات لە تێپەڕبوونی کەشتییە بێلایەنەکان لە رێگەی گەرووی هورمز، بۆ گەڕانەوە بۆ شوێنەکانی غەیرە ئێرانی”.
هەروەها ئاماژەی بەوەشکردووە “رێگە بە باری یارمەتییە مرۆییەکان دەدرێت بەناودا تێپەڕن، بە مەرجێک پشکنینیان بۆ بکرێت”.
ع