مه‌ودا میدیا-
ڤلادیمێر پوتینى سه‌رۆكی روسیا له چوارچێوه‌ی پێشوازیكردنی له عه‌باس عیراقچی وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران له شاری سانت پترسبۆرگ وتى “گەلی ئێران ئازایانەو قارەمانانە لە پێناو سەروەری خۆیدا خەبات دەکات”.
وتیشى “مۆسکۆ هیواخوازە گەلی ئێران ئەم قۆناغە تێپەڕێنێ و ئاشتیی به‌رقه‌رار بێت، له‌و چوارچێوه‌یه‌دا روسیا هه‌موو كارێك ده‌كات بۆ به‌رپابوونی ئاشتیی به‌وجۆره‌ی كه گونجاو بێت له‌گه‌ڵ به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی ئێران و وڵاتانی ناوچه‌كه”.
ئه‌وه‌شى خسته‌ڕوو “هەفتەی رابردوو پەیامێکم لە رابه‌ر‌ی باڵای ئێرانەوە پێگەیشت”.
ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه، عه‌باس عیراقچى، وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى ئێران سه‌ردانى مۆسكۆى كردووه و له‌گه‌ڵ ڤلادیمێر پوتین، سه‌رۆكى روسیا، سێرگى لاڤرۆڤى وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى وڵاته‌كه كۆبووه‌ته‌وه.
ع