مهودا میدیا-
مۆسکۆ ئهمڕۆ یەکشەممە بڕیاریدا هێرشەکانی بۆ سەر کیێڤى پایتهختى ئۆكرانیا چڕتر بکاتەوە لە کاردانەوە بە هێرشەکانی فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی ئۆکرانیا لە رۆژی هەڵبژاردنی پەرلەمانی روسیا.
وەزارەتی بەرگریی روسیا لە بەیاننامەیەکدا رایگەیاند “لە بەرانبەر هێرشەکانی کیێڤ بۆ سەر ئامانجە مەدەنییەکان لەسەر خاکی روسیا، هێزە چەکدارەکانی روسیا بەردەوام دەبن لە چڕکردنەوەی هێرشەکانیان بە بەکارهێنانی چەکی وردبینی بەرز بۆ سەر ئامانجە سەربازییەکان لە کیێڤ”.
لە بەیاننامەکەدا مۆسکۆ ئۆکرانیای تۆمەتبار کردووە بەوەی کە هەوڵدەدات دەربڕینی دیموکراسیانەی ئیرادەی گەلی روسیا پووچەڵ بکاتەوە.
شەوی شەممە ئۆکرانیا گەورەترین هێرشی بە فڕۆکەی بێفڕۆکەوان بۆ سەر روسیا لە سەرەتای ساڵی 2026 بۆ سهر روسیا دەستپێکرد و دامەزراوە نەوتی و لۆجستییەکانی کردە ئامانج، مۆسکۆ دوو حاڵەتی گیانلەدەستدان و برینداربوونی چەند کەسێک و پەککەوتنی هاتوچۆی ئاسمانی راگەیاند.
ڤۆلۆدیمیر زێلێنسکی، سەرۆکی ئۆکرانیا، لە پۆستێکیدا لەسەر پلاتفۆرمی ئێکس کە ڤیدیۆیەکی لەگەڵدایە، رایگەیاندووە، ئۆپەراسیۆنە دوور مەوداکانی ئۆکرانیا کاریگەرییەکی زۆر بەرچاوی لە ناوچەی مۆسکۆدا هەبووە.
ع