مەودا میدیا-
قائیمقامییەتی سلێمانی لەبارەی نرخی موەلیدە ئەهلییەکان روونکردنەوەیەکی بڵاوکردەوە و ئاشکرایکرد تاوەکو ئێستا نرخی ئەمپێری کارەبای موەلیدە دیاری نەکراوە.
قائیمقامییەتی سلێمانی رایگەیاند “هاوڵاتییان ئاگادار دەکەنەوە کە تاوەکو ئێستا نرخی موەلیدە بەشێوەی فەرمی دیاری نەکراوە و ئەو هەواڵانەی کە لە چەند میدیا و پەیجێکەوە بڵاوکراونەتەوە بەتەواوی ناراست و بێ بەها و بێ بنەمان، ئەو نرخانەش کە باس کراوە ناراست و چەواشەکارانەیە”.
ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد “هەموو لایەک دڵنیادەکەنەوە بۆ دیاریکردنی نرخی موەلیدە کۆبوونەوەی فەرمی لایەنە پەیوەندیدارەکان دەکرێت و دۆخی دارایی هاوڵاتییان رەچاو دەکرێت، لەکاتی دیاریکردنی نرخی کارکردنی موەلیدە ئەهلییەکان بە فەرمی لەلایەن قائیمقامییەتی قەزای مەڵبەندی سلێمانییەوە بۆ رای گشتیی بڵاودەکرێتەوە”.
ب ح