مەودا میدیا-
سەرۆکایەتی شارەوانیی کفری سەبارەت بە بەکارهێنانی ئەو زەوییانەی کە بە مەبەستی دابەشکردنیان بەسەر مامۆستایان و فەرمانبەراندا دیاریکراون هۆشداریی دەدات.
سەرۆکایەتی شارەوانیی کفری رایگەیاند “ئاگاداری هەموو لایەک دەکەنەوە کە هەموو ئەو زەوییانەی کە دەکەونە بەرانبەر (پەروەردەی کفری) و تەنیشت (پارکی کفری) زەوی دابەشکراوی فەرمانبەرانە و هیچ کەسێک مافی بەکارهێنانی نییە بە مەبەستی کشتوکاڵکردن یان هەر مەبەستێکی تر”.
ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد “لە داهاتوویەکی نزیکدا جێگای زەوییەکان بۆ سوودمەندان دیاریدەکرێت بۆیە هەرکەسێک ئەو زەوییانە بەکاربهێنێت بۆ هەر مەبەستێک بەتایبەت کشتوکاڵکردن خۆی بەرپرسیار دەبێت”.
ب ح