سبه‌ی 500 ملیۆن دۆلار ده‌گاته‌ عیراق

مه‌ودا میدیا-

بڕیار وایه‌ سبه‌ینێ دووشه‌ممه‌، بڕێكى زۆر دۆلار له‌ ئه‌مه‌ریكاوه‌ بگاته‌ عیراق و حكومه‌تى عیراقیش ده‌ڵێت، نرخى دۆلار داده‌به‌زێت.

محەممەد تەمیم، جێگری سەرۆک وەزیرانی عیراق بۆ کاروباری ئابووری وتى “بڕیارە سبەینێ بڕی 500 ملیۆن دۆلار لە ئەمەریکاوە بگاتە بەغدا”.

وتیشی “گەیشتنی ئەم بڕە پارەیە کاریگەریی راستەوخۆی دەبێت لەسەر بازاڕی دراو و پێشبینی دەکرێت بەهای دۆلار لە بازاڕی هاوتەریبدا دابەزین بەخۆوە ببینێت و جیاوازییەکەی لەگەڵ نرخی فەرمیی بانکی ناوەندیی عیراق کەم ببێتەوە”.

ئه‌وه‌ش له‌ كاتێكدایه‌ له‌ ئێستادا نرخى 100 دۆلار له‌ بانكى ناوه‌ندیی به‌ 152 هه‌زاره‌، به‌ڵام له‌ بازاڕ به‌ 168 هه‌زار دیناره‌.

ع

بابەتی تر

نوێترین هەواڵەکان