مه‌ودا میدیا-
دواى ئه‌وه‌ى شه‌وى رابردوو ئێران وه‌ڵامى چه‌ند هێرشێكى ئێرانى دایه‌وه كه له دوو هه‌فته‌ى رابردوو كردبوویه سه‌ر لوبنان، ئیسرائیلیش دره‌نگانى شه‌وى رابردوو هێرشى مووشه‌كى كرده سه‌ر چه‌ند شارێكى ئێران.
هه‌ر زوو دۆناڵد تره‌مپى سه‌رۆكى ئه‌مه‌ریكا دواى هێرشه مووشه‌كییه‌كانى ئێران بۆ سه‌ر ئیسرائیل رایگه‌یاند “ئێران ئه‌وه‌ى ویستى كردى، پێویسته بگه‌ڕێته‌وه بۆ سه‌ر مێزى دانوستان”.
هاوكات، دۆناڵد تره‌مپ و بنیامین ناتانیاهۆى سه‌رۆك وه‌زیرانى ئیسرائیل به ته‌له‌فۆنیان قسه‌یان كرد‌و و تاوتوێى هێرشه‌كانیان كرد، دواى چه‌ند كاتژمێرێك له په‌یوه‌ندییه‌كان، ئیسرائیل هێرشى كرده سه‌ر ئێران.
دواتریش تره‌مپ به فاینانشاڵ تایمزى راگه‌یاندبوو، ئه‌مه‌ریكا بێبه‌رییه له‌وه‌و ده‌بێت هه‌ر رێككه‌وتنێك كرا، ئیسرائیل پێوه‌ى پابه‌ندبێت.
ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه، جارێكى تر تره‌مپ و ناتانیاهۆ په‌یوه‌ندییه‌كى ته‌له‌فۆنیان ئه‌نجامداوه، دواى په‌یوه‌ندییه‌كه، میدیاكانى ئیسرائیل، له‌ناویاندا كه‌ناڵى 12ى ئیسرائیل له زارى چه‌ند به‌رپرسێكى ئیسرائیله‌وه رایگه‌یاند “گرژییه‌كانى ئێران و ئیسرائیل كۆتاییان هات”.
ع