هۆكارى به‌رزبوونه‌وه‌ى نرخى دۆلار چییه‌؟

مه‌ودا میدیا-

نرخى دۆلار به‌رده‌وام به‌رزده‌بێته‌وه‌، ئه‌ندامێكى پێشووى لیژنه‌ى دارایی په‌رله‌مانى عیراقیش ده‌ڵێت، هۆكاره‌كه‌ خواست و خستنه‌ڕووه‌.

شیروان میرزا، ئه‌ندامى پێشووى لیژنه‌ى دارایی په‌رله‌مانى عیراق به‌ مه‌ودا میدیاى راگه‌یاند “به‌رزبوونه‌وه‌ى دۆلار له‌ بازاڕه‌كانى عیراق و هه‌رێم، په‌یوه‌ندیی به‌ خواست و خستنه‌ڕوو هه‌یه‌ و هیچ شتێك رووینه‌داوه‌”.

وتیشى “بانكى ناوه‌ندیی نیازى خۆى نیشانداوه‌ و ره‌تیكردووه‌ته‌وه‌ ده‌ستكاریی نرخى دۆلار بكات له‌ یاساى بودجه‌ى ساڵى 2027 و نرخ گۆڕانكاریی به‌سه‌ر نایه‌ت”.

ئه‌وه‌شى خسته‌ڕوو “ئێستا بانكى ناوه‌ندیی دۆلار ناخاته‌ بازاڕه‌وه‌، به‌ڵكو ئه‌و دۆلاره‌ى هه‌یه‌ له‌گه‌ڵ حكومه‌ت ده‌گۆڕێته‌وه‌ و دینارى ده‌داتێ له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ى له‌ ناوخۆ ده‌ست ده‌كه‌وێت له‌گه‌ڵ بابه‌تى ئه‌سیكۆد”.

ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه‌، نرخى دۆلار به‌رانبه‌ر به‌ دینارى عیراق به‌رزبوونه‌وه‌ى تۆماركرد و نرخى 100 دۆلار بۆ 156 هه‌زار دینار به‌رزبووه‌وه‌.

ع

بابەتی تر

نوێترین هەواڵەکان