مەودا میدیا-
وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران سەبارەت بە شکستی گفتوگۆ و دانووستانەکانی وڵاتەکەی لەگەڵ واشنتۆن وەڵامی لێدوانەکانی وەزیری دەروەی ئەمەریکای دایەوە.
ئیسماعیل بەقایی، وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران رایگەیاند “داواکردنی دەستکەوت بێ پێدانی مافی بەرانبەر و پشتگوێخستنی بەرژەوەندییەکان، رێگە بۆ رێککەوتنی درێژخایەن خۆش ناکات”.
ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد “هۆکاری سەرەکیی سەرنەکەوتنی گفتوگۆکان بۆ باوەڕی ئایینیی ئێران ناگەڕێتەوە، بەڵکوو هۆکارەکەی هەڵسوکەوتی ئەمەریکایە لەبری دیپلۆماسی داوای سەپاندنی مەرج دەکات”.
ئەوەشی خستەڕوو ” پابەندنەبوونی حکومەتی ئەمەریکا بە بەڵێنە دیپلۆماسییەکان و پشتبەستن بە هەڕەشە، هیچ پەیوەندییەکی بە باوەڕی ئایینیی خەڵکی ئێرانەوە نییە”.
ب ح