مه‌ودا میدیا-
وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى ئێران رایگه‌یاند، ئێران ئاماده‌یه بۆ هه‌موو ئه‌گه‌رێك، شه‌ڕ یان ئاشتی، وتیشى، نامانه‌وێت ده‌رفه‌تى ئاشتیی له ده‌ست بده‌ین.
عه‌باس عیراقچى، وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى ئێران به ئێن بى سی رایگه‌یاند “ئێران ئاماده‌یه بۆ هه‌ر پێشهاتێك، بۆ شه‌ڕ یان ئاشتی، ئێران تەنانەت ئاماده‌یه بچێتە ناو جەنگێکی وێرانکەرەوە بۆ پاراستنی بەرژەوەندییە نیشتمانییەکانی، ئەگەر دەرفەتی ئاشتیی نەمێنێت”.
باسى له‌وه‌شكرد “دەرگای دیپلۆماسی هێشتا کراوەیە و تاران نایەوێت هیچ دەرفەتێک بۆ ئاشتیی لەدەست بدات، بەڵام هاوکات بۆ دەسپێکردنەوەی جەنگ و ململانێی توندیش ئامادەیە”.
ئه‌وه‌شى خسته‌ڕوو “رەفتارەکانی ئەمه‌ریکا لە دوو ساڵی رابردوودا هاندەرنین بۆ گەڕانەوە بۆ سەر مێزی دانووستان، چونکە پێشتر واشنتۆن پێشنیازی گفتوگۆی کردوه بەڵام لە هەمانکاتدا هێرشی کردوەتە سەر ئێران”.
ع