مەودا میدیا-
وەزارەتی دەرەوە ی عیراق ئاشکرایکرد بە تووندی هەر هێرشێک رەتدەکەنەوە کە نوێنەرایەتییە دیپلۆماسی و کونسوڵگەرییەکان لەسەر خاکی وڵاتەکەی بکاتە ئامانج.
وەزارەتی دەرەوە ی عیراق رایگەیاند “بەغدا پابەندە بە دەستەبەرکردنی ئاسایش و سەلامەتی سەرجەم نوێنەرایەتییە دیپلۆماسی و کونسوڵگەرییەکان و کارمەندەکانیان”.
ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد “لایەنە پەیوەندیدارەكان بە بڕیاری سەرۆک وەزیران دەستیان بە لێکۆڵینەوە لەو هێرشانە کردووە کە نوێنەرایەتییە دیپلۆماسی و کونسوڵگەرییەکانیانی کردووەتە ئامانج”.
ئەوەشی خستەڕوو “حکومەت و هێزە ئەمنییەکان نەرمی نانوێنن بەرانبەر بەهیچ کردەوەیەکی توندوتیژیی یان هێرشێک کە نوێنەرایەتییە دیپلۆماسییەکان بکاتە ئامانج”.
ب ح