مهودا میدیا-
ئاراس جەبار، شارهزایى كهشوههوا به مهودا میدیاى راگهیاند “بههۆى کاریگەریی نزمەپاڵەپەستۆی دەریای ناوەڕاست و شێی دەریای سوور، سبەینێ هەینی شەپۆلەکە لە پارێزگای دهۆکەوە دەست پێدەکات و تا درەنگانی شەو سەرجەم ناوچەکان دەگرێتەوە”.
باسى لهوهشكرد “لە رۆژی شەممە کاریگەرییەکە بەتەواوی قووڵ دەبێتەوە و گۆڕانکاری بەسەر شێوازی دابارینەکەدا دێت کە دەگۆڕێت بۆ بارانی بەردەوام و تەرزە”.
ئەوەشی خستووەتەڕوو “کاریگەریی ئەم شەپۆلە تا ئێوارەی یەکشەممە بەردەوام دەبێت، هاوکات بارستەهەوایەکی سارد ناوچەکە دەگرێتەوە کە دەبێتە هۆی دابەزینی بەرچاوی پلەکانی گەرما. بەپێی پێشبینییەکان، یەکەم بەفری ئەمساڵ لە ناوچە شاخاوییەکانی سەروو (1500) مەتر و سەنتەری حاجی ئۆمەران دەبارێت”.
پێشبینی دەکات زۆرترین رێژە لە سلێمانی و هەڵەبجە بێت کە دەگاتە (100 بۆ 150) ملیمەتر، پاشان ئیدارەکانی گەرمیان و راپەڕین بە (60 بۆ 100) ملیمەتر، هەروەها لە دهۆک و سۆران لەنێوان (50 بۆ 80) ملیمەتر دەبێت و کەمترین رێژەش لە هەولێر و کەرکووک دەبێت بە (30 بۆ 40) ملیمەتر.
ع