ئیسماعیل به‌قایی: ئێران ئاماده‌یه‌ گه‌رووى هورمز بكاته‌وه‌

مه‌ودا میدیا-

وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران مەرجەکانی تاران بۆ کۆتایی هێنان بە شەڕ و گەیشتن بە رێککەوتن لەگەڵ عومان سەبارەت بە ئاسایشی گەرووی هورمز ئاشكراده‌كات.

ئیسماعیل بەقایی، وته‌بێژى وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ى ئێران وتى “ڕەچاوکردن و مەرجەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێران بۆ کۆتایی هێنان بە شەڕی سەپێنراو لەسەر هەموو بەرەکان و گەڕاندنەوەی ئاسایش بۆ ناوچەی کەنداوی فارس و گەرووی هورمز روون کراوەتەوە و وەڵامی پێویست بۆ پێشنیارەکانی لایەنی بەرانبەر لە رێگەی نێوه‌ندگیره‌كانه‌وه‌ پێشکەش دەکرێت”.

باسى له‌وه‌شكرد “پڕۆسەی راوێژکاری نێوان ئێران و عومان بە باشی بەڕێوەچووە، هەروەها هەردوولا لەسەر جوگرافی رێگای سەلامەت بۆ هاتنەوە و گەڕانەوە لە گەرووی هورمز ڕێککەوتوون”.

ئه‌وه‌شى خسته‌ڕوو “گەیشتوونەتە لێکتێگەیشتن لەسەر چۆنیەتیی رەنگدانەوەی ئەو پرسە لەسەر ئاستی دەسەڵاتی نێودەوڵەتیی پەیوەندیدار، بەمزووانە ئەنجام دەدرێت”.

ع

بابەتی تر

نوێترین هەواڵەکان