مەزڵوم عەبدی: سیناتۆر گراهام هەمیش پشتیوانی کورد بووە

مەودا میدیا-

فەرماندەی گشتیی هێزەکانی سوریای دیموکرات (هەسەدە) ئاشکرایکرد بە شانازییەکی زۆرەوە، دەرفەتی ئەوەیان هەبوو لەگەڵ شاندێکی ئەندامانی کۆنگرێسی ئەمەریکا، بە سەرۆکایەتی سیناتۆر لیندسی گراهام، سیناتۆر شێڵدۆن وایتهاوس، جاکی رۆسن، پیتەر وێڵچ و ئاندی کیم، لە پەراوێزی کۆنفرانسی ئاسایشی میونشن کۆببنەوە.

مەزڵوم عەبدی، فەرماندەی گشتیی هێزەکانی سوریای دیموکرات (هەسەدە) رایگەیاند “بە درێژایی ماوەی رابردوو، ئەم ئەندامە بەڕێزانە، بە رێبەرایەتی سیناتۆر گراهام، لە دیارترین داکۆکیکەرانی مافی گەل و هێزەکانیان بوون”.

ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد “رۆڵێکی چارەنووسسازیان هەبووە لە پاڵپشتیکردنی دۆزی کورد لە رۆژئاوا و لە رێگەی چەندین دەستپێشخەری و پڕۆژە یاساوە پشتیوانی بەرجەستەیان پێشکەش کردووە، لەوانە “یاسای پاراستنی کورد”، کە هەنگاوێکی بەرچاو و گرنگە”.

ئەوەشی خستەڕوو “سوپاسگوزاری بێپایانیان بۆ هەموو ئەوان هەیە بۆ پاڵپشتییە جێگیرەکانیان لە سەقامگیریی ناوچەکە و پێشکەشکردنی یارمەتییەکانیان بۆ سوریا و خەڵکەکەی لەم کاتەدا ئەم ئەندامە بەڕێزانە و بەردەوامن لە خزمەتکردن وەک هاوبەشێکی پیشەیی لە چەسپاندنی دادپەروەری و ئازادی بۆ گەلەکەمان”.

ب ح

بابەتی تر

نوێترین هەواڵەکان