چەتەکانی جۆلانی دوو ئەندامی یەک خێزانیان کوشتووە

مەودا میدیا-

سەرۆکی تیمی کوردستانی-عیراق رێکخراوی (CPT)ی ئەمەریکی ئاشکرایکرد چەتەکانی جۆلانی دوو هاوڵاتیی مەدەنی یەک خێزانیان کوشتووە و ئەندامانی جەستەیان لێ کردوونەتەوە.

کامەران عوسمان، سەرۆکی تیمی کوردستانی- عیراقی رێکخراوی (CPT)ی ئەمەریکی رایگەیاند “لە رۆژی 18ی کانوونی دووەمدا، چەتەکانی جۆلانی لە شاری رەققە، هاووڵاتییەکی مەدەنی بە ناوی (فەرید رەبیع بەکر – تەمەن ١٦ ساڵ)یان کوشتووە و دوای کوشتنیشی سەریان لە لاشەی جیا کردووەتەوە و دواتر تەرمی هاوڵاتییەکە دەگوازنەوە بۆ حەڵەب و لەدوای 11 رۆژ، تەرمەکەی رادەستی خێزانەکەی دەکرێتەوە و لە گوندی مەیدانو لە عەفرین دەنێژرێت”.

ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد “رۆژی دواتر و لە 19ی کانوونی دووەمدا، پورزایەکی فەرید بە ناوی (ئایە عیزەت سیراج – تەمەن 22 ساڵ) لە رەققە دەستگیردەکەن، دوای لێدان و ئەشکەنجەدان ئایە گیان لەدەستدەدات، دواتر دەست و قاچی چەپی ئەو کچە لێدەکەنەوە و بەشێکی جەستەی دەسوتێنن، دوای ئەوەی خێزانی ئایە، وێنەی کچەکەیان بە کوژراوی لە سۆشیاڵ میدیا دەبینن، پەیوەندی بە هێزەکانی حکومەتی نوێی سوریاوە دەکەن و داوای تەرمەکەی دەکەنەوە، باوکی ئایە، بە چەکدارانی حکومەتی سوریا دەڵێت «فیشەکتان پێنەبوو بیکوژن؟ بۆچی لە ژێر ئەشکەنجەدا کوشتتان؟ بۆچی پارچە پارچەتان کرد و سوتاندتان؟». بەهۆی ڕەخنەکانیەوە، باوکی ئایە لە ڕۆژی 25ی کانوونی دووەمەوە دەستگیرکراوە و تاوەکو ئێستا بێسەر و شوێنە. تەرمی ئایە هێشتا رادەستی خانەوادەکەی نەکراوەتەوە و چەتەکان داوای (هەزار) دۆلاری ئەمەریکی دەکەن بۆ رادەستکردنەوەی تەرمەکەی”.

ئەوەشی خستەروو “ئەو خێزانە، خەڵکی حەڵەبن و پێشتر ئاوارەی شاری عەفرین بوون، دواتریش بۆ شەهبا و تەبقا و رەققە چوارجار ئاوارەبوون، تیمی کوردستانی عیراقی CPT لە رێگەی وەرگرتنی گووتەی گەواهیدەران، ئەنجامدانی چاوپێکەوتن، راستاندنی وێنە و ڤیدیۆ، ئەم پێشێلکارییانەی مافی مرۆڤی پشتڕاستکردۆتەوە و بەڵگاندنی بۆ کردوون”.

ب ح

بابەتی تر

نوێترین هەواڵەکان