مه‌ودا میدیا-
سه‌رۆكى لیژنه‌ى غاز له سلێمانى رایگه‌یاند، له سلێمانى كێشه‌ى غاز بوونى نییه و رۆژانه 12 كارگه كار ده‌كه‌ن و غاز ره‌وانه‌ى بازاڕ و بریكاره‌كان ده‌كه‌ن.
عومه‌ر عه‌بدوڵڵا، سه‌رۆكى لیژنه‌ى غاز له قائیمقامیه‌تى سلێمانى به مه‌ودا میدیاى راگه‌یاند “ئێستا رۆانه غازى پێویست ده‌گاته بریكاره‌كان له رێگه‌ى كارگه‌كانى سنوره‌كه‌وه و گرفتى غاز له سلێمانى بوونى نییه”.
وتیشى “له سنورى سلێمانى 24 كارگه‌ى غاز هه‌یه، كراون به دوو به‌شه‌وه، هه‌ر رۆژه‌ى 12 كارگه‌یان كارده‌كه‌ن و غاز ره‌وانه‌ى بریكاره‌كان و بازاڕ ده‌كه‌ن”.
ئه‌وه‌شى خسته‌ڕوو “هه‌موو رۆژێك بریكاره‌كان غازی پێوستییان پێ ده‌گات و به فۆڕمى به‌شه‌خۆراك غاز بۆ هاوڵاتییان دابین ده‌كرێت تا كێشه له دابه‌شكردن روونه‌دات”.
ع