کەشناسیی هەرێم: ئەگەری باران و هەورە بروسکە هەیە

مەودا میدیا-

بەڕێوەبەرایەتی گشتیی کەشناسی و بوومەلەرزەزانی هەرێم کەشی پێشبینیکراوی 48 کاتژمێری داهاتووی بڵاوکردەوە.

کەشناسیی هەرێم رایگەیاند “کەشی ئەمڕۆی پارێزگاکان و ئیدارە سەربەخۆکان تاوەکو کاتەکانی ئێوارە ئاسمان نیمچەهەور دەبێت لەگەڵ ناو بەناو ئەگەری چالاکبوونی هەورە بروسکە و باران بارین”.

ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد “سبەینێ ئاسمان ساماڵ و پەڵە هەور دەبێت، لە هەندێ کات و ناوچەدا نیمچە هەور دەبێت، خێرایى با لەسەرخۆ (10-15) کم/ لە کاتژمێرێکدا، پلەکانی گەرما نزیک دەبێتەوە لە تۆمارکراوەکانی ئەمڕۆ”.

کەشناسی پلەکانی گەرمای لەنێوان شار و ناوچەکاندا بەمشێوەیە خستووەتەڕوو”:

هەولێر: 37 پلەی سیلیزی
سلێمانی: 34 پلەی سیلیزی
پیرمام: 31 پلەی سیلیزی
چەمچەماڵ: 37 پلەی سیلیزی
دهۆک: 36 پلەی سیلیزی
زاخۆ: 37 پلەی سیلیزی

ب ح

بابەتی تر

نوێترین هەواڵەکان