مهودا میدیا-
عهلى خامنەیی، رێبەری باڵای شۆڕشى ئیسلامیی ئێران له پەیامێکدا بۆ گەلی ئێران دهڵێت، له یادى 22ى رێبهندان، به ئیراده و خۆڕاگریی خۆتان دوژمن بێ ئومێد بكهن.
عهلى خامنهیی له پهیامهكهیدا دهڵێت، ئامادەبوونی خەڵک لە رێپێوانەکەدا و دەربڕینی دڵسۆزی بۆ کۆماری ئیسلامی دەبێتە هۆی پاشەکشەی دوژمن لە تەماحی خۆی لە دژی ئێران و بەرژەوەندییە نەتەوەییەکان، لە ٢٢ی رێبەندان بە نیشاندانی ئیرادە و خۆڕاگریی خۆتان دوژمن بێ ئومێد بکەن.
باسى لهوهشكردووه، هیوادارین ئەم 22ی رێبەندانە وەک هەموو 22ی رێبەندانی ساڵانی رابردوو، حکومەت و زلهێز و ئەوانی دیکە ناچار بکات ملکەچی و خۆبەزلزانین لە بەردەم نەتەوەی ئێراندا بن.
وتیشی “ئەمڕۆ میللەتی ئێران بە رێپێوان لە شەقامەکاندا خۆی نیشان دەدات، بۆ ناچارکردنی ئەو کەسانەی کە لە ئێرانی ئیسلامیی و لە کۆماری ئیسلامیی و لە بەرژەوەندیی ئەم میللەتە تەماحیان هەیە پاشەکشە بکەن.
ع