مه‌ودا میدیا-
سکرتێری ئەنجومەنی باڵای ئاسایشی نیشتمانیی ئێران رایگه‌یاند، با ئه‌مه‌ریكا ئه‌وه بزانێت، ئێران ئاماده نییه گه‌رووى هورمز بكاته‌وه.
موحسین رەزایی، سکرتێری ئەنجومەنی باڵای ئاسایشی نیشتمانیی ئێران رایگه‌یاند “پێشبینییە وەهمییەکانی باسنێت، وه‌زیرى گه‌نجینه‌ى ئه‌مه‌ریكا هەر لە سەرەتاوە هیچ متمانەیەکیان نەبووە، پڕوپاگەندەی ئەم دواییەی بە هەمان شێوە کورتخایەن دەبێت”.
باسى لهوهشكردوهه “ئێوە شەڕی سەربازیتان دۆڕاندووە، هەروەها شەڕی ئابووریش دەدۆڕێنێن، گەرووی هورمز بە هەڕەشە و فشار ناکرێتەوە و ئێرانیش پاشەکشە ناکات”.
ئه‌وه‌ش له كاتێكدایه دۆناڵد تره‌مپى سه‌رۆكى ئه‌مه‌ریكا رایگه‌یاند “گه‌رووى هورمز هى ئه‌مه‌ریكایه، چیتر كاریگه‌ریی له‌سه‌ر نرخى سووته‌مه‌نى نییه”.
ع