پزیشکیان: بەبێ لوبنان دانووستان بێ مانایە

مەودا میدیا-

سه‌رۆک كۆماری ئێران ئاشکرایکرد دەستدرێژیی دووبارەی قەوارەی زایۆنیستی بۆ سەر لوبنان پێشێلکردنی ئاشکرای رێککەوتنی سەرەتایی ئاگربەست و ئاماژەیەکی مەترسیدارە و دانووستان بێ مانا ده‌كات.

مه‌سعود پزیشكیان، سه‌رۆک كۆماری ئێران رایگه‌یاند رایگەیاند “بەردەوامبوونی ئەو هێرشانە دانووستانەکان بێ مانا دەکات؛ په‌نجه‌كانیان لەسەر چه‌كه‌كان دەمێننەوە، هەرگیز تاران دەستبەرداریی خوشک و برا لوبنانییەکانی نابێت”.

لای خۆیەوە محه‌مه‌د باقر قالیباف، سەرۆکی پەرلەمانی ئێران رایگەیاند “لوبنان و ته‌واوی به‌ره‌ی مه‌قاوه‌مه‌ وه‌ک هاوپه‌یمانی ئێران، به‌شێكی دانه‌بڕاوی ئاگربه‌ستن، له‌ خاڵی یه‌كه‌می پێشنیازە 10 خاڵییەکەدا روونکراوەتەوە”.

ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد “پێشێلكردنی بڕیاری ئاگربه‌ست تێچووی ئاشكرا و وه‌ڵامدانه‌وه‌ی به‌هێز به‌دوای خۆیدا ده‌هێنێت و پێویسته‌ ده‌ستبه‌جێ هێرشه‌كان بۆ سەر لوبنان رابگیرێن”.

ب ح

بابەتی تر

نوێترین هەواڵەکان