پێشنیازی گۆڕینی ناوی حکومەتی هەرێم دەکرێت

مەودا میدیا-

ئەندامێکی پەرلەمانی کوردستان سەبارەت بە تەمەنی حەوت ساڵەی کابینەی نۆیەمی حکومەتی هەرێمی کوردستان پێشنیازی گۆڕینی ناوی حکومەتی هەرێم دەکات.

مامۆستا ئەکبەر غەریب، ئەندامی پەرلەمانی کوردستان لە فراکسیۆنی نەوەی نوێ بە مەودا میدیای راگەیاند “پێشنیاز دەکات ناوی حکومەتی کاربەڕێکەری هەرێم بۆ حکومەتی بازرگانیی هەرێم بگۆڕدرێت”.

ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد “کەرتەکانی پەروەردە و تەندروستیی پەکخراون و کراون بە تایبەت هەر خێزانێک دەبێت لە خەمی پەیداکردنی پارە بۆ مامۆستا و قوتابخانەی تایبەت و دکتۆر و نەخۆشخانەی تایبەتدابێت”.

ئەوەشی خستەڕوو “کارەبا ، ئاو و سووتەمەنی کراون بە بازرگانی و رۆژ بە رۆژ نرخی سووتەمەنی و پێداویستییەکانی تر لەسەر هاوڵاتییانی هەرێمی کوردستان گرانتر دەکەن و هەموو سێکتەرەکانیان بە بازرگانی کردووە”.

ب ح

بابەتی تر

نوێترین هەواڵەکان