ئەمڕۆ دابەشكردنی ئاو لە سلێمانی دەستپێدەكاتەوە

مەودا میدیا-
دوای ئەوەی بەهۆی زۆری بارانبارین و لێڵبوونی ئاوی دەریاچەی دووكانەوە لە ماوەی چەند رۆژی رابردوودا نەتوانرا لە سلێمانی ئاوی خواردنەوە دابەش بكرێت، بڕیارە ئامڕۆ جارێكیتر دابەشكردنی ئاوی ماڵان دەستپێبكاتەوە.

ئامانج جەلال، وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی ئاوی سلێمانی بە مەودا میدیای راگەیاند” ئاوی دەریاچەی دووكان ئێستا بە تەواوی روون بووەتەوە و هیچ كێشەیەكی بۆ خورادنەوە نەماوە، بۆیە لە ئەمڕۆوە پرۆسەی دابەشكردنی ئاوی ماڵان دەسپێدەكەنەوە”.

وتیشی” لە ئێوارەی ئەمڕۆوە بەپێی ئەو خشتەیەی كە پێشتر كاری پێكراوە پرۆسەی دابەشكردنەكە دەستپێدەكاتەوە و تا سبەی و دوو سبەی تەواوی گەڕەكەكانی سلێمانی ئاویان بەسەردا دابەشدەكرێت، بۆیە مەرج نییە ئەمڕۆ هەموو گەڕەكەكان ئاویان پێبدرێت”.

ئاماژەی بۆ ئەوەشكرد” هۆكاری ئەو راگرتنەی دابەشكردنی ئاوی ماڵان لە شاری سلێمانی تەنها بەهۆی بارانبارینی زۆر و لێڵبوونی ئاوی دەریاچەی دووكانەوە بووە و پەیوەندی بە هیچ كێشەیەكی ترەوە نەبووە”.
ئ پ

بابەتی تر

نوێترین هەواڵەکان