سەرۆک وەزیرانی بەریتانیا دژی پلانەکەی ترەمپە

مەودا میدیا-

سەرۆک وەزیرانی بەریتانیا ئاشکرایکرد بەهیچ شێوەیەک پشتیوانیی لە پلانەکەی ترەمپ بۆ گەمارۆدانی گەرووی هورمز و بەندەرەکانی ئێران ناکەن.

کییەر ستارمەر، سەرۆک وەزیرانی بەریتانیا رایگەیاند “پلانی گەمارۆدانی گەرووی هورمز پێچەوانەی داواکاریی لەندەنە و بە کردنەوەی هورمز دەتوانن نرخی وزە دابەزێنن و گوزەرانی خەڵک باشتر بکەن”.

ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد ” گرنگترین هەنگاو کە کۆمەڵگەی نێودەوڵەتیی بیگرێتەبەر بریتییە لە کەمکردنەوەی گرژییەکان و کردنەوەی گەرووی هورمز بەڕووی کەشتییە بازرگانییەکاندا”.

ب ح

بابەتی تر

نوێترین هەواڵەکان