مه‌ودا میدیا-
دواى ئه‌وه‌ى دۆناڵد تره‌مپى سه‌رۆكى ئه‌مه‌ریكا وتى، ئێران داواى دانوستانى كردووه، به‌رپرسێكى ئه‌و وڵاته ره‌تیكرده‌وه‌و ده‌ڵێت، قسه‌كانى تره‌مپ راست نین.
حەسەن قەشقاوی، وتەبێژی کۆمیسیۆنی ئاسایشی نیشتمانیی و سیاسەتی دەرەوەی مەجلیسی شورای ئیسلامیی ئێران رایگه‌یاند “تره‌مپ راست ناكات و ئێران داواى دانوستانى نه‌كردووه، داواکاریی ئێران بۆ دانوستان بە هیچ شێوەیەک راست نییە”.
وتیشى “وا دیارە تره‌مپ دەبێ بەدوای رێگای باشتردا بگەڕێت بۆ دەرچوون لەو زەلکاوەی کە تێیدا گیر بووە و بۆ ئەوە تەنانەت ئه‌گه‌ر بۆ ماوه‌یه‌كى کورتخایەنیش بووبێت بازاڕەکان هێور بكاته‌وه”.
ئێران و ئه‌مه‌ریكا دواى ئه‌وه‌ى مانگى رابردوو دانوستانیان ئه‌نجامدا و گه‌رووى هورمز به‌شێوه‌یه‌كى كاتى كردنه‌وه‌ى راگه‌یه‌ندرا، دواتر هێرش له نێوان هه‌ردوولا ده‌ستیپێكرده‌وه و ئاگربه‌ست له نێوان هه‌ردوولا كۆتایی هات.
ع