مەودا میدیا-
ئەندامێکی پێشووی پەرلەمانی کوردستان سەبارەت بە قەیرانی بەنزین و بابەتەکانی تری سووتەمەنی لە هەرێمی کوردستان ئاشکرایکرد پاڵاوگەکان قۆرخکراون.
عومەر گوڵپی، ئەندامی پێشووی پەرلەمانی کوردستان رایگەیاند “هیچ دەرفەتێک بۆ خەڵکی تر نەماوەتەوە تاوەکو کار لەبواری دامەزراندنی پاڵاوگەکانی بەرهەمهێنانی سووتەمەنیدا بکەن لە هەرێمی کوردستان، جگە لە بەرپرسان رێگە بە کەسانی تر نادرێت”.
ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد “نەوت لە قۆناغی دەرهێنانەوە قۆرخکراوە تاوەکو بەنزینخانەکان، بەشێوەیەک زۆربەی بەنزینخانەکان موڵکی بەرپرسانن یان ئەوانی لەپشتە، یان 20٪ لە وێستگەکانی سووتەمەنی وەردەگرن”.
ئەوەشی خستەڕوو “هەڵمەتێکی میدیاییان بەناوی هەرزانکردنی نرخی بەنزینەوە دەستپێکردووە، بەڵام راست نییە و لەئێستادا خەڵک بەنزینی دەستناکەوێت یان بەنرخێکی زۆر گران دەیکڕێت”.
ب ح