گەشتەكانی نێوان سلێمانی و توركیا دەستپێدەكەنەوە

مەودا میدیا-
بەپێی راگەیەنراوێكی فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتیی جەلال تاڵەبانی لە شاری سلێمانی، لە رۆژی 25ـی مانگی داهاتووەوە گەشتەكانی نێوان ئەستەنبوڵ-سلێمانی دەستپێدەكاتەوە.

لە راگەیەنراوەكەدا فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتیی جەلال تاڵەبانی دەڵێت ” بەپێی ئەو خشتەیەی كە لەلایەن هێڵی ئاسمانی توركش ئێرلاین-ەوە بۆ فڕۆكەخانەكەیان نێردراوە، وابڕیارە لە 25/10/2026ـەوە هەفتانە بە چوار گەشت لە نێوان (ئەستەنبول-سلێمانی-ئەستەنبول) گەشتە ئاسمانیەكانیان دەستپێبكەنەوە”.

ئەوەش دوای ئەوە دێت كە ماوەی زیاتر لە دوو ساڵە گەشتە ئاسمانییەكانی نێوان سلێمانی توركیا راگیراون و لەو ماوەیەشدا هیچ گەشتێك لە نێوان سلێمانی-ئەستەنبوڵ ئەنجام نەدرا، هەر بۆیەش ئەو هاوڵاتییانەی كە لە سلێمانییەوەگەشتی توركیایان دەكرد ناچار بوون بچنە شارەكانی تری هەرێم و عیراق و ئەو هاوڵاتییانەشی لەو وڵاتەوە بۆ سلێمانی دەهاتنەوە دەبوو لە شارێكی تر دابەزن و دوارتر بگەڕێنەوە سلێمانی.
ئ پ

بابەتی تر

نوێترین هەواڵەکان