مەودا میدیا-
جێگری سەرۆکی ئەمەریکا دانی بە شکستی پارتی کۆماریدا نا لە هەڵبژاردنی نیوەی خولی کۆنگرێس ئاشکرایکرد هۆکاری دۆڕاندنەکەیان کەمیی بەشداریی دەنگدەران نەبووە، بەڵکو جەنگی ئێران بووە.
جەی دی ڤانس، جێگری ئەمەریکا رایگەیاند “لایەنگرانی کۆمارییەکان بە ژمارەیەکی زۆر چوونەتە سەر سندوقەکانی دەنگدان، بەڵام زۆرینەی ئەو کەسانەی لە ساڵی 2024 دەنگیان بە ترەمپ دا لەم هەڵبژاردنەدا دەنگیان بە دیموکراتەکان داوە”.
ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد “بەرزبوونەوەی تێچووی بەرزی ژیان و هەڵئاوسان، کۆتاییهێنان بە جەنگی ئێران و گۆڕینی شێوازی پەیوەندییەکانی نێوان واشنتۆن و ئیسرائیل، هۆکاریی تووڕەبوونی لایەنگرانی کۆمارییەکان بوون”.
ب ح