محەمەد حاجی مەحمود: دەبێت ترەمپ دادگایی بکرێت

مەودا میدیا-

سەرۆکی پارتی سۆسیال دیموکراتی کوردستان ئاشکرایکرد پێویستە هاوڵاتییانی ئەمەریکا دۆناڵد ترەمپ دادگایی بکەن و زیندانی بکەن چونکە بووەهۆی بچووکردنەوەی پێگەی ئەمەریکا لە ناوچەکە.

محەمەد حاجی مەحمود، سەرۆکی پارتی سۆسیال دیموکراتی کوردستان رایگەیاند “بەهۆی سیاسیەت و بڕیارەکانی دۆناڵد ترەمپەوە پێگەی ئەمەریکا لە جیهان و رۆژهەڵاتی ناوەڕاست زۆر دابەزیوە و ناتوانێت بگەڕیتەوە بۆ پێش جەنگی ئێران”.

ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد “بەهۆی رەفتارەکانی ترەمپەوە نرخی سووتەمەنی، خۆراک و کاڵاکان لە ئەمەریکا و ئەوروپا زۆر بەرزبووەتەوە، بۆیە رەنگە ترەمپ بۆ خۆ رزگارکردن لەو دۆخە بیر لە بەکارهێنانی چەکی کۆمەڵکوژ دژی ئێران بکاتەوە و ئەمەش دەبێتەهۆی وێرانکاریی لە جیهان”.

ئەوەشی خستەڕوو “لە ئەگەری دەستپێکردنەوەی جەنگ و بەکارهێنانی چەکی کۆمەڵکوژ لەلایەن ئەمەریکاوە دژبە ئێران ، رەنگە ئێران لە رێگەی بەکارهێنانی چەکی کاریگەرەوە ئیسرائیل لەسەر نەخشەی ناوچەکە دەسڕێتەوە”.

ب ح

بابەتی تر

نوێترین هەواڵەکان