حزبی شیوعی نیگەرانە لە سۆسیالیست

مەودا میدیا-

مەکتەبی سیاسیی حزبی شیوعیی کوردستان سەبارەت بە کۆبوونەوەکەی پەرلەمان پەیامێکی بڵاوکردەوە و ئاشکرایکدر ئەوان لایەنگری بەگەڕخستنەوەی پەرلەمانن بە بەشداریی تەواوی لایەنە سەرکەوتووەکان، نەک تەنها بە کۆکردنەوەی زۆرینەی 50+1″.

مەکتەبی سیاسیی حزبی شیوعیی کوردستان رایگەیاند “کاندیدەکەی پارتی سۆسیالیست دیموکراتی کوردستان بەبێ راوێژکردن لەگەڵ هاوپەیمانەکانی (شیوعی و زەحمەتکێشان) بەشداریی لە دانیشتنەکەی ئەمڕۆدا کردووە”.

ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد “کورسییەکەی سلێمانی بە فەرمی بە ناوی هاوپەیمانێتییەکەوە تۆمار کراوە نەک حزبێکی دیاریکراو، بۆیە دەبوو پێش بڕیاردان لەسەر بەشداریکردن یان نەکردن هەرسێ لایەن پێکەوە راوێژیان بکردایە نەک هەنگاوی تاکلایەنانە بنرێت”.

ب ح

بابەتی تر

نوێترین هەواڵەکان