مەودا میدیا-
سەرۆک کۆماری ئێران و سەرۆک وەزیرانی پاکستان پەیوەندییەکی تەلەفۆنییان ئەنجامدا و هێرشەکەی ئەمەریکایان بۆ سەر کەشتییە ئێرانییەکە تاوتوێ کرد.
مەسعود پزیشکیان، سەرۆک کۆماری ئێران رایگەیاند “تاران ئامادەیە بۆ بەرگریکردن لە سەروەریی خاکەکەی لە بەرانبەر هەر سەرکێشییەکی ئەمریکا و ئیسرائیل”.
ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد “بەبێ دەستێوەردانی دەرەکی لە کاروباری وڵاتانی ناوچەکە، تاران دەیەوێت پەیوەندییەکانی لەگەڵ وڵاتانی کەنداو پەرەپێبدات”.
لای خۆیەوە شەهباز شەریف، سەرۆک وەزیرانی پاکستان رایگەیاند ” هەوڵەکانی ئیسلام ئاباد بۆ پاراستنی سەقامگیریی ناوچەیی بەردەوام دەبێت