مه‌ودا میدیا-
بریكاره‌كانی خۆراك ئاگاداركراونه‌ته‌وه، ئه‌گه‌ر پاره‌ى زیاده وه‌ربگرن له‌و نرخه‌ى بۆیان دیاریكراوه بۆ هه‌ر كه‌سێك، رووبه‌ڕووى سزاى یاسایی ده‌بنه‌وه.
كامه‌ران فه‌تاح، به‌ڕێوه‌به‌رى دابه‌شكردنى خۆراكى سلێمانى به مه‌ودا میدیاى راگه‌یاند “بۆ هه‌ر هاوڵاتییه‌ك له به‌شه‌خۆراك، 1500 دینار دیاریكراوه، هه‌ر بریكارێك له‌و پاره زیاتر وه‌ربگرێت به توندیی سزاى ده‌ده‌ین”.
وتیشى “داوا له هاوڵاتییان ده‌كه‌ین، له هه‌ر شوێن و بریكارێك له 1500 دینار بۆ كه‌سێك، پاره‌ى زیاتریان لێ وه‌رگیرا، ده‌ستبه‌جێ ئاگادارمان بكه‌نه‌وه تا به‌دواداچوون بكه‌ین و رووبه‌ڕووى یاساى بكه‌ینه‌وه”.
ئه‌وه‌شى خسته‌ڕوو “ئه‌و بریكاره‌ى 1750 دینار وه‌رده‌گرن بۆ هه‌ر كه‌سێك سه‌رپێچییان كردووه و به توندیی سزایان ده‌ده‌ین”.
ع